Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

ئێمباپێ جارێکی دیکە دەمامکەکەی دەگۆڕێت

جارێکی دیکە ئێمباپێ لە یۆرۆی 2024 دەمامکەکەی دەگۆڕێت و ئەمجارەیان چاوەڕێ دەکرێت هێرشبەرەکەی فڕەنسا ئاسوودەتر بێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی بڕیاریداوە دەمامکەکەی بگۆڕێت، دوای ئەوەی لە بەرامبەر پورتوگال ناڕازی بووە، دەمامکەکەی بگۆڕێت.

مباپێ گلەیی لەوە کرد کە دەمامکەکە دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن، بۆیە ئەمجارە دەمامکێکی نوێی پێدراوە بۆ یاری پێش کۆتایی سبەی بەرامبەر ئیسپانیا. دەمامکە نوێیەکەی لە پلاستیکێکی بەهێز دروستکراوە هاوشێوەی ئەو دەمامکە کە شۆفێرانی فۆرمۆلا یەک بەکاریدەهێنن. بەهێزترە لە پێشووتر و نابێتە هۆی ناڕەحەتی و بێزارکردنی مباپێ.

دوای ئەوەی لە یاریی یەکەمی یۆرۆی ٢٠٢٤ی فەرەنسا بەرامبەر نەمسا تووشی شکانی لوتی بوو، مباپێ بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە بەردەوام دەبێت لە بەستنی دەمامک.

لڤین پرێس
Scroll to Top