- سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی لەسەر رووداوی سووتانی بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
- پارتی دەیەوێت کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست بکات لە هەڵبژاردن دەترسێت
- یەکێتی بەتوندی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.
- سلێمانی بوەتە قوربانی ئەو تەقریرانەی لێرەوە دەدرێتە تورکیا.
- ئێمە شەڕی ناوخۆمان حەرام کردوە.
- ئەوەی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ کردی بانگەشەی هەڵبژاردنە.
- ئەوەی بەرامبەر ئێمە دەکرێت بەرەو شەڕی ناوخۆیە.
- لەسەرەتاوە داوامانکردوە لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکان بکرێت.