Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

تورکیا هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی دەوروبەری قامشلۆ

لڤین

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، هێزەکانی تورکیا دوو هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی دەوروبەری قامشلۆ ئەنجام داوە.

لە هێرشی یەکەمدا بنکەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە شارۆچکەی تلحەمیسی باشووری قامیشلۆ کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا 2 شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستدا. کاتێک ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە درۆنی تورکیا شوێنەکەی کردە ئامانج.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، فەرهاد شامی دەڵێت ” لە هێرشێکی تیرۆریستی نوێدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا 2 ئۆتۆمبێلیان کردە ئامانج، لەنێویاندا ئۆتۆمبێلێک کە هەوڵی ڕزگارکردنی بریندارەکانی دەد. هەروەها خاڵێکی سەربازی هێزەکانمان لە ناوچەی تلحەمیسیش کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو شەڕڤانان شەهید بوون.”

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، سوپای تورکیا چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی هێزە کوردییەکان لە باکووری سوریا ئەنجامداوە، کە تیایدا شارە کوردییەکانی وەک عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی داگیرکردووە. کاربەدەستانی تورکیا بەردەوام دەڵێن، هەمیشە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی نوێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئارادایە.

لڤین پرێس
Scroll to Top