Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

لەسەر سکاڵاى قایمقامى هەڵەبجە چوار ڕۆژە گەنجێک زیندانى کراوە

لڤین

سەنتەرى میترۆ ڕایگەیاند، چوار ڕۆژە گەنجێگى تەمەن ٢٥ ساڵ بە تۆمەتى نوسینى کۆمێنت و لەسەر سکاڵاى قایمقامى ناوەندى هەڵەبجە ڕاگیراوە و بە کەفالەتیش ئازادناکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەنتەری میترۆ نیگەرانی و بێزاری خۆی لە زیندانی کردنی گەنجێک لە شاری هەڵەبجەی شەهید دەردەبڕێت بەهۆی نووسینی کۆمێنتێک لە پەیجێکی فەیسبوک.

بەپێی زانیارییەکانی سەنتەرى میترۆ، گەنجەکە کە ناوی بڕیار کەمال محەمەدە و لەدایکبووی ١٩٩٩، لە ڕۆژی چوار شەممەوە لە سەر سکاڵای قایمقامییەتی قەزای هەڵەبجە لە گیراوە و داوای ئازادکردنیشی بە کەفیل لە دادگا لە لایەن کەسوکارییەوە ڕەتکراوەتەوە.

سەنتەری میترۆ پێیوایە، ئەم جۆرە لە توندکردنی سزا لەسەر دەربڕین و گرتن لە رۆژانی کۆتایی دەوام ئاماژەنمایەکی خراپ و مەترسییە لەسەر ئازادی و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو گەنجەو داخستنی دۆسیەکەی دەکات چونکە زیندانیکردن لەسەر کۆمێنت مایەی نیگەرانی و پێشینەیەکی خراپە.

لڤین پرێس
Scroll to Top