Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی درێژکرایەوە

لڤین

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا، وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی بۆ 20ـی حوزەیرانی 2024 درێژ بکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (7ـی حوزەیرانی 2024) وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بۆ پاراستنی سروشت و سوودوەرگرتنی زیاتر لە گەرای ماسی وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی درێژکرایەوە تا ڕۆژی 20ـی حوزەیرانی 2024.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە تا ڕێککەوتی ئاماژەپێکراو هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی لە دەریاچەی دووکان، زێی بچووک، ئاوی ڕووباری چەمەکان.

ئەو ماوانەی بۆ قەدەغەی ڕاوی ماسی دیاریکراوە، بە ماوەی دانانی گەرای ماسی و ماوەی زیادبوونی سامانی ماسی هەژمار دەکرێت، بۆیە ڕاوکردن تێیدا قەدەغەکراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top