Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

حەج و عومرەى هەرێم: بەرپرسیارەتی ئەوانە هەڵناگرێت کە بە ڤیزای گەشتیاریی هاتوونەتە سعودیە

لڤین

بەرپرسی ڕاگەیاندی شاندنی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف بەرپرسیارەتی ئەوانە هەڵناگرێت کە بە ڤیزای گەشتیاریی هاتوونەتە سعوودیە و دەشڵێت: هیچ پەیوەندییەکی ئەو حاجیانەی بە ڤیزای گەشتیاریی هاتوونەتە سعوودیە لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان نییە.

رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوانەی بە ڤیزای گەشتیاریەوە هاتوونەتە سعوودیە،  حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هاوکارییەکی نەکردوون، تەنها ئەوانە نەبن کە لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە پرۆسەکە ئەنجام دەدەن، هەموو خزمەتگوزارییەکیان بۆ دابین کراوە.

هەروەهاوتیشى: وەزارەتی ئەوقاف پێشتر ڕێنمایی کردن کە بەرپرسیارەتی ئەوانە هەڵناگرێت کە بە ڤیزای گەشتیاریی هاتوونەتە سعوودیە، هیچ پەیوەندییەکی ئەو حاجیانەی بە ڤیزای گەشتیاریی هاتوونەتە سعوودیە لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی ئەوقافی سعوودیە گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ هاوکاریی کردنی ئەوانەی نەخۆش دەکەون، یاخود ون دەبن و گیانیان لەدەستدەدەن.

لەبارەی ڕەوشی حاجیانیش، جەعفەر بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاجیانی کوردستان ڕەوشیان زۆر باشە، تەنها حاجییەکی شاری کەلار ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا کە بە فەرمی لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف هاتووەتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی وڵاتی سعوودییەیان کردووە، لە کاتێکدا، کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە حەج .

لڤین پرێس
Scroll to Top